هەسەدە سەنگەرەکانی بەرگریی لە دەوروبەری حەسەکە بەهێزتر دەکات
٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە خۆیان بۆ گەڕێکی تری شەڕ ئامادە دەکەن، بۆیە سەنگەرەکانی بەرگریی لە دەوروبەری حەسەکە توندوتۆڵ دەکەن و هێزی زیاتر رەوانەی ئەو سنورانە دەکەن.
بەپێی وتەی سەرچاوەکان لە رۆژئاوای کوردستان بۆ پەنجەرە، حکومەتی دیمەشق بەردەوامە لە هەڕەشە کردن و هەوڵی ناچارکردنی رۆژئاوای کوردستان دەدات بۆ ملدان بە خواستەکانی، لەکاتێکدا هەسەدە ئەوە رەتدەکاتەوە.
سەرچاوەکان دەڵێن، هەسەدە هێزی زیاتر رەوانەی دەوروبەری حەسەکە دەکات، ئەمەش بەشێکە لە ئامادەکاری بۆ دوای ئاگربەست و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕ و ئاڵۆزی زیاتر.