سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەنجەرە: ترسی عێراق لە دۆخی سوریا پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٠٣ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەنجەرە: ترسی عێراق لە دۆخی سوریا پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هۆکاری مەترسییەکانی عێراق لە دۆخی سوریا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، سەرچاوەی ترسەکە پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: عێراق ترسی هەیە لەوەی گروپە چەکدارە سورییەکان لە دژی بجوڵێنرێن.

دەشڵێت: فشار لەسەر عێراق هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، ترس هەیە لەوەی گروپە سورییەکان بۆ ناچارکردنی عێراق بەکار بهێنرێن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو