چالاکوانێکی سیاسی لە قامیشلۆوە بۆ پەنجەرە: دۆخەکە زۆر باشە بەڵام کورد لەیەک شت نیگەرانە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٠١ پاش نیوەڕۆ

چالاکوانێکی سیاسی لە قامیشلۆوە بۆ پەنجەرە: دۆخەکە زۆر باشە بەڵام کورد لەیەک شت نیگەرانە

پەنجەرە

چالاکوانێکی سیاسی رۆژئاوای کوردستان، لە شاری قامیشلۆوە زانیاری نوێ بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، دۆخی قامیشلۆ باشە، بەڵام کوردەکان تەنها لەیەک شت نیگەرانن.

هەڤاڵ قامیشلۆ، چالاکوانی رۆژئاوای کوردستان لە پەیوەندییەکی  تەلەفۆنیدا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کورد لەوە نیگەرانە کە پێیوابوو دەتوانن پێکەوە لەگەڵ عەرەب بژین، بەڵام عەرەبەکان خەنجەریان لە پشتەوە وەشاند و ئەمەش کوردەکانی نیگەران کردووە.

دەشڵێت: دۆخی قامیشلۆ زۆر باشە، کورد تێگەیشتووە ئەم شەڕە شەڕی بوونە، بۆیە هەموو خەڵک چەکی هەڵگرتووە و لایخۆیانەوە ناوچەکانیان دەپارێزن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو