بۆچی ئیمارات بەشێک نییە لە پیلانگێڕی دژی رۆژئاوای کوردستان؟

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٠٠ پاش نیوەڕۆ

بۆچی ئیمارات بەشێک نییە لە پیلانگێڕی دژی رۆژئاوای کوردستان؟

پەنجەرە

لەکاتێکدا سعودیە و قەتەر بەهەموو هێزێکیانەوە پاڵپشتی ئەحمەد شەرع دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئیمارات لەدەرەوەی پیلانگێڕیەکەیە.

بەپێی وتەی چەند لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی بۆ پەنجەرە، سعودیە و قەتەر جگە لەوەی دەیانەوێت هێزێکی سونی بەهێز دژی ئێران لە ناوچەکە دروست بکەن، هاوکات بەشێک لە جموجۆڵەکانیان لە دژی ئیماراتە.

لەئێستادا سعودیە و قەتەر تاڕادەیەک لەگەڵ ئیسرائیل تەبا نین، لەکاتێکدا ئیمارات و ئیسرائیل لە یەمەن، سۆماڵ و سودان پرۆژەی هاوبەشیان هەیە، هەر ئەمەش وایکرد سعودیە هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیمارات.

سەبارەت بە بێدەنگی ئیسرائیل لەکاتێکدا سعودیە و قەتەر لە دژی دەجوڵێن، چاودێران دەڵێن ئیسرائیل بەشێک لە خاکی سوریای پێدراوە و ڕازیکراوە، هەروەها لەلایەن ئەمەریکاوە ئاگادار کراوەتەوە بێدەنگی هەڵبژێرێت.

چاودێران دەڵێن، کوردی رۆژئاوا هیچ پەیوەندییەکی بە ناکۆکی نێوان بەرەی ئیسرائیل و ئیمارات لەلایەک، بەرەی سعودیە و تورکیا و قەتەر لەلاکەی تر نەبووە، بەڵام بووە قوربانی یارییە سیاسییەکان.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستانیش ترسی لە دۆخەکە هەیە، بەوپێیەی لە ئیماراتەوە نزیکە و ترسی هەیە پریشکی کێشەکانی بەر بکەوێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو