هۆشداری دەدرێت لە خراپی دۆخی کۆبانی

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٥٣ پاش نیوەڕۆ

هۆشداری دەدرێت لە خراپی دۆخی کۆبانی

پەنجەرە

رۆژنامەنوسێکی رۆژئاوای کوردستان، بارودۆخی شاری کۆبانی بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، بارودۆخی کۆبانی لەڕووی مرۆییەوە زۆر خراپە و گەمارۆی سەر شارەکە توندتر بووە.

ئەکرەم عەفرینی، رۆژنامەنوس لە رۆژئاوای کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تا دێت پێداویستییەکانی ژیان لە کۆبانی کەم دەبێتەوە، دوکانەکان خواردنیان کەم تێدا ماوە، تەلەفۆن و هێڵی ئینتەرنێت پچڕاوە.

دەشڵێت: بڕیارە کوردانی باکوور خۆیان بگەیەننە سنور، تورکیا هێزی کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە پەڕینەوەی خەڵک لە سنور.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو