ئێزدییەکانی شەنگال ئامادەکاری دەکەن

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٤١ پاش نیوەڕۆ

ئێزدییەکانی شەنگال ئامادەکاری دەکەن

پەنجەرە

دوای ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر چەکداری د۱عـ.،ـش لە سوریا و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مەترسی لەسەر عێراق، ئێزدییەکان لە دەشتی نەینەوا ئامادەکاری بۆ رووداو و پێشهاتەکان دەکەن.

بەپێی قسەی کەسایەتییە ئێزدییەکان بۆ پەنجەرە، گومانیان لە بارودۆخەکە هەیە و گفتووگۆی نێوخۆییان ئەنجامداوە بۆ رووبەروو بوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک.

ئەو کەسایەتییانەی پەنجەرە قسەی لەگەڵ کردن دەڵێن، هەوڵیانداوە هەماهەنگی لەنێوان چەکدارە ئێزدییەکانی نێو حەشد، پێشمەرگە و هێزەکانی تر دروست بکەن، تا لە ئەگەری هەر رووداو و پێشهاتێکدا ئەو هێزانە پێکەوە رووبەرووی مەترسییەکان ببنەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو