وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان بۆ پەنجەرە: بە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەرمان و یەکێک لە درۆنەکان نەتەقیوەتەوە
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕێگەی دوو درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکیان لەرێگەی قەزای خەبات، بەوهۆیەوە پێشمەرگەیەکیان شەهید و یەکێکی تریش بریندار بووە.
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو پێشمەرگەی شەهید بووە خەڵکی سەقزە، ئێمە ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکە دەزانین.
بەمپێیە روون نییە ئێران راستەوخۆ هێرشەکەی ئەنجامداوە یان لەڕێگەی میلیشیا شیعەکانەوە هێرشیکردووەتە سەر بارەگای ئەو حزبە کوردییە.
نادری دەشڵێت: هێرشەکە لەڕێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدراوە و یەکێک لە درۆنەکان نەتەقیوەتەوە.