پەنجەرە زانیاری لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بڵاو دەکاتەوە
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەو کێڵگە نەوتییانەی رۆژئاوای کوردستان کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەدا ماونەتەوە، دەتوانرێت رۆژانە تا 30 هەزار بەرمیل نەوتیان لێبەرهەم بهێنرێت هەرچەندە کێڵگەی بچووکن.
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە کۆمەڵێک کێڵگەی نەوتی لەژێر کۆنترۆڵدا بوو، کێڵگە نەوتییەکانی دێرەزوور و تەبقە کە لەم شەڕەدا لەدەستیداون لە کێڵگە گەورەکان بوون.
لەکاتێکدا کێڵگەکانی رمێلان و حەسەکە لە کێڵگە نەوتییە بچووکەکانن، بەڵام هێشتا ئەو کێڵگانە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدا ماونەتەوە و دەتوانرێت رۆژانە 30 هەزار بڕرمیل نەوتیان لێبەرهەم بهێنرێت.
کێڵگە نەوتییەکانی رمێلان و حەسەکە هەرچەندە کێڵگەی بچووکن، بەڵام بەرهەمی ڕۆژانەیان لە کێڵگەکانی دێرەزوور و تەبقە زیاترە کە کێڵگەی نەوتی گەورەن.
ئەو کێڵگانەی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا ماونەتەوە و کێڵگەی بچووکن، بۆیە بەرهەمی رۆژانەیان زیاترە چونکە لەشەڕی داعشدا زیانیان بەرنەکەوتووە، لەکاتێکدا کێڵگەکانی دێرەزوور بەهۆی شەڕی داعشەوە وێرانبوون و بەرهەمی رۆژانەیان لە 150 هەزار بەرمیلەوە بۆ 3 هەزار کەمیکردووە.