چالاکوانێکی سوری: شەڕ لە ناوچە کوردییەکان روو نادات چونکە وڵاتان دەستوەردان دەکەن 

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣١ پاش نیوەڕۆ

چالاکوانێکی سوری: شەڕ لە ناوچە کوردییەکان روو نادات چونکە وڵاتان دەستوەردان دەکەن 

پەنجەرە

چالاکوانێکی درووز لە سوریا دەڵێت، جۆلانی ناچێتە ناوچە کوردنیشینەکان بۆ رووبەروو بوونەوەی هێزەکانی هەسەدە، چونکە دووچاری بەرگری سەخت دەبێتەوە.

عەهد ئەلهندی، چالاکوانی درووزی سوریا، دەڵێت: ئەمڕۆ ئیدلب ماتەمینی بۆ نزیکەی 50 چەکداری کوژراوی سوریا گێڕاوە، بۆیە ڕوودانی شەڕ لە ناوچە کوردییەکان زیانی گەورە بە هێزەکەی شەرع دەگەیەنێت.

دەشڵێت: شەڕ لە ناوچە کوردییەکان روو نادات، چونکە وڵاتان دەستوەردان دەکەن و جۆلانی ناچار دەکەن مل بۆ فشارەکانیان بدات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو