رۆژنامەنوسێکی عەرەب: ئەحمەد شەرع کاتێک سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بوو هەماهەنگی ئەمەریکای دەکرد

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣٠ پاش نیوەڕۆ

رۆژنامەنوسێکی عەرەب: ئەحمەد شەرع کاتێک سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بوو هەماهەنگی ئەمەریکای دەکرد

پەنجەرە

رۆژنامەنوسێکی عەرەبی کە لە میدیای فەرەنسا کاردەکات ئاماژەبەوەدەکات، ئەحمەد شەرع ئەوکاتەی سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بووە هاوکاری هێزەکانی ئەمەریکای کردووە.

وەسیم ناسر، شارەزای بواری سوریا و رۆژنامەنوسی عەرەب کە بۆ میدیای فەرەنسا کاردەکات، دەڵێت: ئەحمەد شەرع ئەوکاتەی سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بووە، هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکادا کردووە و ڕۆڵی هەبووە لە کوشتنی دوو خەلیفەی داعش دا کە یەکێکیان ئەبوبەکر بەغدادی بووە.

وەسیم ناسر دەڵێت: لەماوەی ساڵی رابردوودا، هێزەکانی ئەحمەد شەرع بۆ ئەنجامدانی 30 کردەی سەربازی لە دژی داعش هاوکاری ئەمەریکایان کردووە.

بەوپێیەی پێشتر لەنێو رێکخراوە ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بووە، ئەحمەد شەرع سەرکردە ناوەندییەکانی داعش دەناسێت و لەئێستادا ڕۆڵی هەیە لە دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان بۆ هێزەکانی ئەمەریکا، تا هێرش بکرێتە سەریان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو