سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بۆ پەنجەرە: فشارێکی زۆر لەسەر ئیدارەی ترەمپ دروستبووە
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٢٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە واشنتۆنەوە دەڵێت، پشتکردنە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن ئەمەریکاوە، فشارێکی زۆری لەناوخۆی ئەمەریکا لەسەر ترەمپ و ئیدارەکەی دروستکردووە.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکە کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: خۆپیشاندانی کوردەکان کاریگەری گەورەی لەسەر ڕای ناوخۆیی ئەمەریکا دروستکردووە و ئیدارەی ترەمپی خستووەتە ژێر فشارەوە.
دەشڵێت: رۆژانی رابردوو لە ئەمەریکا پشوو بوو، ئەگینا لەسەر کوردی سوریا فشاری زیاتر دەخرایە سەر ترەمپ و ئیدارەکەی، چونکە نیگەرانی زۆر دروستبووە.
جەختیکردەوە: راگرتنی شەڕ و ئاگربەست لەلایەن حکومەتەکەی شەرعەوە دەرئەنجامی فشارەکانی سەر ئیدارەی ترەمپن.