سەرچاوەیەکی نزیک لە لایەنە شیعەکان بۆ پەنجەرە: زۆربەی فەرماندە سەربازییەکان رەوانەی سنوری سوریا کران 

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:١٦ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەکی نزیک لە لایەنە شیعەکان بۆ پەنجەرە: زۆربەی فەرماندە سەربازییەکان رەوانەی سنوری سوریا کران 

پەنجەرە

حکومەتی عێراق ژمارەیەکی زۆر فەرماندەی سەربازی رەوانەی ناوچە سنورییەکانی سوریا کردووە، چوارچێوەی هەماهەنگیش کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەت دواخستن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەوەی لە سوریا روودەدات پیلانگێڕییەکی گەورەیە و مەترسی لەسەر عێراقیش هەیە.

سەرچاوەکە دەڵێت: بەشێکی زۆر لە فەرماندە سەربازییەکان رەوانەی سنورەکانی سوریا کراون بۆ چاودێریکردنی دۆخەکە.

جەختیکردەوە: چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە حکومەتی دواخستووە، چونکە دۆخی سوریا و ئەگەری دروستبوونی مەترسی لەسەر عێراق چاودێری دەوێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو