سەرکردەیەکی شیعە: گروپە سورییەکان سرودی"هاتن بەرەو کەربەلا" لێدەدەن و دەبێت ئامادەبین
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:١٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی تورکمانی شیعە دەڵێت، گروپە چەکدارە شیعەکان سرودی"هاتن بەرەو کەربەلا" لێدەدەن، بۆیە دەبێت عێراقییەکان لە زاخۆوە تا فاو لە ئامادەباشیدا بن بە پێشمەرگە و حەشد و سوپاوە.
نەجات حسێن، سەرکردەی تورکمانی شیعە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو گروپانەی سوریا داعشن و تەنها جلەکانیان گۆڕیووە، تێکەڵەن لە یەمەنی و ئوزبەکی و تورک و نەتەوەکانی تر، سەرۆکەکەشیان پێشتر بە تۆمەتی تیرۆر داواکراو بووە و دواتر جلەکەی گۆڕا و برایە کۆشکی سپی.
دەشڵێت: دەبێت کورد و شیعە لە عێراق ئامادەبن بۆ پێشهاتەکان، نابێت کورد پشت بە ئەمەریکا ببەستن و بەدوو رۆژ بیانفرۆشێت، بەڵکو دەبێت پشت بە هێزی خۆمان ببەستین.