هێز رەوانەی ناوچە مەترسیدارەکە کرا
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٠٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
راگەیەندکارێکی نزیک لە گروپە چەکدارەکانی سوریا، وێنەی قافڵەی ئۆتۆمبێلی سەربازی گروپە چەکدارەکانی داناوە و ئاماژە بەوەدەکات هێز ڕەوانەی کەمپی هۆل کراوە.
قوتەیبە یاسین، راگەیاندکاری نزیک لە گروپە چەکدارە سورییەکان، دەڵێت: هێز بە ئاراستەی کەمپی هۆل ڕەوانە کرا.
کەمپی هۆل، کە هەزاران دەستگیرکراوی داعشی تێدایە و لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە پارێزگاری لێدەکرێت، دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.