کەمال رەئوف بۆ پەنجەرە: پیلانگێڕییەکان لە دژی کورد زۆر گەورەن
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٠٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بەرەو ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەرێکەوتن، دەیانەوێت سنور تێپەڕێنن و بگەنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
کەمال رەئوف، رۆژنامەنوس و یەکێک لەو کەسایەتییانەی بەرەو ناوچە سنورییەکان بەڕێکەوتووە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پیلانگێڕییەکە لە دژی کورد زۆر گەورەیە و ئەگەر بە ناڕەزایەتی بەری پێنەگرین، هەرێمی کوردستانیش دەکرێتە قوربانی پیلانگێڕی.
دەشڵێت: رۆیشتنمان بەرەو رۆژئاوا بۆ بەدەنگەوە چوونی بانگەوازەکەی هەسەدە و ناڕەزایەتی دەربڕینە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان.