هەسەدە هەوڵی کۆنترۆکردنەوەی رێگەی نێوان حەسەکە و کۆبانی دەدات
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٠٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی هێڵی نێوان حەسەکە و کۆبانی، دوای ئەوەی دوێنێ پەیوەندی نێوان ئەو دوو ناوچەیە دابڕا.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پەنجەرە، هەسەدە ترسی هەیە لە دروستبوونی فشار و هێرشی چڕی گروپە سورییەکان بۆ سەر کۆبانی، بەهۆی ئابڵوقەدانی ئەو ناوچەیە و دابڕانی ڕێگەکان.
سەرچاوەکە دەڵێت: بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هەسەدە هێزەکانی کۆکردووەتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی رێگەی نێوان حەسەکە و کۆبانی داوە.
دەشڵێت: ئامانج لە کردنەوەی ڕێگەکە بۆ ناردنی هێزی زیاترە بەرەو کۆبانی و دوورخستنەوەی مەترسییە لەسەری.