تارق هاشمی: عێراق بووەتە شوێنی ئاڵوگۆڕیی پەیامە نهێنییەکانی نێوان واشنتن و تاران

٢٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٢ پاش نیوەڕۆ

تارق هاشمی: عێراق بووەتە شوێنی ئاڵوگۆڕیی پەیامە نهێنییەکانی نێوان واشنتن و تاران

پەنجەرە

تارق هاشمی، جێگری پێشووتری سەرۆک کۆماری عێراق، لە نوێترین پەیامیدا ئاماژە بە جموجۆڵە دیپلۆماسییە هاوتەریبەکانی ئەمریکا و ئێران لە بەغداد دەکات و دەپرسێت: ئایا عێراق لەبەردەم نەخشەیەکی نوێی لێکتێگەیشتنی پشت پەردەدایە؟

سەردانەکان؛ پرسیار و گومان

هاشمی تیشکی خستە سەر سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بۆ بەغداد و ئەگەری سەردانی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ هەمان مەبەست. ناوبراو هاوکاتی سەردانەکانی بە "سەرنجڕاکێش" وەسفکرد و ڕایگەیاند کە ئەمە دەرگا لەبەردەم کۆمەڵێک پرسیار واڵا دەکات.

 گفتوگۆ نهێنییەکان

بە بڕوای هاشمی، ئەگەر هەیە ئەم سەردانە یەک لە دوای یەکانە پەیوەست بن بە چەند پرسێکی هەستیارەوە، لەوانە:
* هەوڵە دژبەیەکەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
* کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری گروپە چەکدارەکان بە جۆرێک کە نەبنە ڕێگر لەبەردەم لێکتێگەیشتنە ئەگەرییەکانی نێوان تاران و واشنتن.
* گواستنەوەی پەیامە سیاسییەکان لە ڕێگەی بەغدادەوە و بەڕێوەبردنی ململانێکان لە پشت پەردەوە.

تارق هاشمی جەختی لەوە کردەوە کە لە جیهانی سیاسەتدا زۆرێک لەو شتانەی لە ئاشکرادا بە "دژیەکی" دەردەکەون، لە ڕاستیدا لە ڕێگەی ڕێککەوتنی "پشت پەردە"وە بەڕێوە دەبرێن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، هاشمی هۆشدارییدا و ڕایگەیاند: گرنگترین شت ئەوەیە عێراق نەبێتە گۆڕەپانی ئاڵوگۆڕیی پەیام، شەڕی وەکالەت، یان یەکلاکردنەوەی حسابات؛ بەڵکو دەبێت وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری بمێنێتەوە کە تەنها لەژێر ڕۆشنایی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆیدا بڕیار بدات."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو