بۆچی ئەمەریکا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییەکانی لە عێراق و هەرێم؟

٢١ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٢٦ پاش نیوەڕۆ

بۆچی ئەمەریکا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییەکانی لە عێراق و هەرێم؟

پەنجەرە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەک بەشێک لە ئەرکە لەپێشینەکانی، بەرپرسیارێتی پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە سەرتاسەری جیهاندا لە ئەستۆ دەگرێت. 
ئەم پرۆسەیە لە ڕێگەی نێردە دیپلۆماسییەکانەوە (باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان) و بەپێی گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی جێبەجێ دەکرێت.

مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێری ئاڵۆزییەکانی جیهان دەکات. لە هەر ناوچەیەکدا ئەگەری مەترسی یان پشێوی هەبێت، دەستبەجێ ڕێنمایی و هۆشداری دەداتە هاوڵاتییەکانی بۆ ئەوەی لەو ناوچانە دوور بکەونەوە یان ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر.

 هۆشدارییەکان

پرۆسەی هۆشداریدان بەپێی کات و جۆری ڕووداوەکان دەگۆڕێت:
هەندێکجار پێش ڕووداوەکان و وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ ڕێگریکردن لە کەوتنە ناو مەترسی. هەندێکجاریش لەکاتی ئاڵۆزییدا بۆ ئاڕاستەکردنی هاوڵاتییان لە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە کتوپڕەکاندا.

ڕۆتینی هۆشدارییەکان

تێبینی دەکرێت کە زۆرجار ئەم هۆشدارییانە تەنها ڕەهەندێکی ئەمنی کاتییان نییە، بەڵکو بوونەتە بەشێک لە سیستەمێکی ڕۆتینی. وەزارەتی دەرەوە بە شێوەیەکی خولی (ناوبەناو) زانیارییەکانی "ئەبدەیت" دەکاتەوە.

مەرج نییە هەموو هۆشدارییەک کە لەلایەن ئەمەریکاوە دەردەچێت، نیشانەی ڕوودانی شەڕێکی گەورە یان کارەساتێکی چاوەڕوانکراو بێت، بەڵکو زۆرینەیان ڕێکاری کارگێڕی و ئەمنین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری هاوڵاتییانیان لە دەرەوەی وڵات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو