١٦٨ ملیار دینار تەنها بۆ ١٠ کیلۆمەتر؛ بودجەیەکی گەورە بۆ رێگەی نێوان زەرایەن- دەربەندیخان

٢٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:١٢ پاش نیوەڕۆ

١٦٨ ملیار دینار تەنها بۆ ١٠ کیلۆمەتر؛ بودجەیەکی گەورە بۆ رێگەی نێوان زەرایەن- دەربەندیخان

پەنجەرە

بۆ تەواو کردنی پرۆژەی جوتسایدکردنی رێگەی نێوان دەربەندیخان-زەڕایەن ١٦٨ ملیار دینار تەرخانکراوە، لەکاتێکدا درێژییەکەی کەمتر لە ١١ کیلۆمەترە، بەمپێیە بۆ هەر کیلۆمەترێک ١٦ ملیار دینار دانراوە.

عەلی حەمە ساڵەح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پرۆژەی جوتسایدکردنی کەلار- دەربەندیخان درێژییەکەی ٤٢ کیلۆمەتر بوو، بە ١٣٢ ملیار دینار تەرخانکرا، کە پرد و قەنتەرە و بڕینی زۆربوو.

وتیشی: کەچی رێگەی نێوان زەڕایەن- دەربەندیخان درێژییەکەی ١٠ کیلۆمەترە دراوە بە ١٦٨ ملیار دینار، واتە کیلۆمەترێک رێگەی نێوان کەلار- دەربەندیخان بە سێ ملیار دینار کراوە، کەچی کیلۆمەترێکی رێگەی زەرایەن- دەربەند بە ١٦ ملیار دەکرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو