بەهۆی "هەژماری من"ـەوە؛ مووچەی سێ پەرلەمانتار ڕاگیرا

٢٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢١ پاش نیوەڕۆ

بەهۆی "هەژماری من"ـەوە؛ مووچەی سێ پەرلەمانتار ڕاگیرا

پەنجەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "پەنجەرە" کەوتوون، ڕێکارە داراییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەی "هەژماری من" بووەتە هۆی ڕاگرتنی مووچەی سێ ئەندامی  پەرلەمانی کوردستان.

بەدواداچوونەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەریەکە لە (عەلی حەمەساڵەح، بەدەل بەرواری و هەردی سەڵاح) مووچەکانیان ڕاگیراوە. هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئامادە نەبوون فۆرمی "هەژماری من" پڕ بکەنەوە، کە لە ئێستادا وەک مەرجێک بۆ وەرگرتنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە دیاری کراوە.

لە لایەکی ترەوە، دوو پەرلەمانتاری تر کە ناوەکانیان لای پەنجەرەیە، هەرچەندە مووچەکانیان ڕانەگیراوە، بەڵام خۆیان ئامادە نەبوون بچن بۆ وەرگرتنی موچە و تا ئێستا مووچەکانیان وەرنەگرتووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو