لە نێوان داواکەی مالیکی و پاشەکشەی سودانی‌دا؛ "باسم بەدری" تا چەند چانسی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەیە؟

١٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٠٦ پاش نیوەڕۆ

لە نێوان داواکەی مالیکی و پاشەکشەی سودانی‌دا؛ "باسم بەدری" تا چەند چانسی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەیە؟

پەنجەرە

بڕیارە کاتژمێر ٨ ی ئەمشەو، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم کۆببنەوە بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق. بەڵام تەمومژێکی زۆر دەوری کۆبوونەوەکەی داوە و ئەگەری دواخستنی لە ئارادایە.

گرنگترین تەوەر و ئاستەنگەکانی بەردەم کۆبوونەوەکە:

* داواکاری نوری مالیکی بۆ دواخستن: نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، داوای دواخستنی کۆبوونەوەکەی کردووە. ناوبراو دەیەوێت کاتێکی زیاتری هەبێت بۆ تێگەیشتن لە چانسی خۆی و دڵنیابوونەوە لەوەی ئایا وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران پەسەند دەکرێت یان نا.

* پاشەکشەی پێگەی سودانی: بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، بارودۆخی محەمەد شیاع سودانی لەناو لایەنە شیعەکاندا وەک پێویست نییە و ئەگەری کاندیدکردنەوەی بۆ خولێکی تر لاواز بووە، ئەمەش هێشتا کاردانەوەی ناوبراوی لێ نەکەوتووەتەوە.

* بژاردەی باسم بەدری: لە ململانێی نێوان جەمسەرەکاندا، پێدەچێت لایەنەکان لەسەر کاندیدکردنی "باسم بەدری" بگەنە ڕێککەوتن و وەک کاندیدی کۆتایی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانی بکەن. لە حاڵەتێکدا گەر کاندید کردنی باسم بەدری رەتبکرێتەوە، ئەوا گفتووگۆ لەسەر کەسێکی تر دەکرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
تا ئێستا ڕوون نییە ئایا لایەنەکان دەتوانن کۆبوونەوەکەی ئەمشەو ئەنجام بدەن ، یان کێشە ناوخۆییەکان پرۆسەکە بەرەو دواخستن و کاتی زیاتر دەبات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو