دەربارەی جێگرانی سەرۆک کۆمار؛ دوای زیاتر لە پێنج مانگ زانیارییەکی پەنجەرە پشتڕاست دەکرێتەوە

١٢ نیسان ٢٠٢٦ - ١:٥٩ پاش نیوەڕۆ

دەربارەی جێگرانی سەرۆک کۆمار؛ دوای زیاتر لە پێنج مانگ زانیارییەکی پەنجەرە پشتڕاست دەکرێتەوە

پەنجەرە

دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ و نیو بەسەر زانیارییەکی پەنجەرەدا لەبارەی کارا کردنەوەی پۆستی جێگرانی سەرۆک کۆمار، لەئێستادا میدیا عێراقییەکان ئاماژە بە هەوڵەکان دەکەن بۆ دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.

پەنجەرە لە رۆژی ٢٥ ی مانگی ١١ ی ساڵی رابردوو بڵاویکردەوە، لایەنە شیعەکان هەوڵی کارا کردنەوەی  ڕۆڵی جێگرانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دەدەن، ئەمەش مەترسی لاواز بوونی پێگەی سەرۆک کۆمار بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەوکات پەنجەرە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراقەوە بڵاویکردەوە، لایەنە شیعەکان دەیانەوێت سەرۆک کۆمار دوو جێگری بۆ دابنرێت، ئەمەش ڕۆڵی سەرۆک کۆمار لاواز دەکات.

لە زانیارییەکەدا هاتبوو: حەلبوسی دەیەوێت پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار وەربگرێت، مالکیش چاوی لەو پۆستەیە.

جەختیکردەوە: لایەنەکان دەیانەوێت جێگرانی سەرۆک وەزیران کارا بن و وەزارەتیان لا نەبێت هاوشێوەی ئێستا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو