هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەبەردەم سێ ئەگەردا؛ ئەگەری بەهێز تەواو نەبوونی نیسابی یاساییە
١١ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٢٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی شەممەی داهاتووی دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، لەکاتێکدا کورد لەسەر سەرۆک کۆمار و شیعەش لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران رێکنەکەوتوون.
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەبەردەم سێ سیناریۆدایە، تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی و شکستهێنانی کۆبوونەوەکە، رێککەوتنی پێشوەختی لایەنەکان، یان سەرگرتنی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەدەر لە رێککەوتن.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تا ئەم چرکەساتە تەواو بوونی نیسابی یاسایی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی شەممە قورسە.
هەڵبژاردنی سەرۆك کۆمار بەدەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت، بەمپێیە دەبێت 220ئەندام لەكۆی 329 ئەندام بۆ تەواوكردنی نیسابی یاسایی ئامادە بن.
سەرچاوەکە وتی: تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک نییە، پێدەچێت زۆربەی کوتلەکان بەشداری دانیشتنی شەممە بکەن، بەڵام پەرلەمانتار زۆر غایب بن.