گومان دەکرێت بۆ رێگرتن لە هەڵدانی درۆن بێت؛ دژە تیرۆری عێراق رەوانەی خانەقین دەکرێت
٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٢:٠٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هێزێکی دژە تیرۆری عێراق رەوانەی قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە دەکرێت، لەکاتێکدا زانیاری لەبارەی بەکارهێنانی ئەو ناوچانە لەلایەن میلیشیاکانەوە بۆ هەڵدانی درۆن بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان هەیە.
شێرکۆ تۆفیق، کارگێڕی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێزێکی دژە تیرۆر رەوانەی سنوری خانەقین کران و لەرێگاکانی دەوروبەری قەزاکە بازگەیان دانابوو.
وتیشی: هێزەکە ئۆتۆمبێل و رێگاوبانەکانیان دەپشکنی و بەشێکیان هێشتا لە خانەقین ماونەتەوە.
ناردنی هێزە دژە تیرۆری عێراق بۆ خانەقین لەکاتێکدایە، زانیاریی لەبارەی بەکارهێنانی ئەو ناوچانە بۆ هەڵدانی درۆن بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.