پژاک سەرقاڵی مەشق و ئامادەکارییە لەناوچە سنورییەکان

٨ نیسان ٢٠٢٦ - ١٢:٢٤ پاش نیوەڕۆ

پژاک سەرقاڵی مەشق و ئامادەکارییە لەناوچە سنورییەکان

پەنجەرە 

هێزەکانی پژاک لەناوچە سنورییەکانی ئێران سەرقاڵی مەشق و راهێنانن، ئامادەکاریی بۆ هەر دۆخ و پێشهاتێک دەکەن کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێتە ئاراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، پژاک مەشقی چڕوپڕ بە هێزەکانی دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ رووداو و پێشهاتەکان، بەپێی وتەی سەرچاوەیەکیش پژاک جوڵەکردن لەمکاتەدا بە گونجاو نازانێت و تەنها ئامادەکاریی دەکات.

پەیمان ڤیان هاوسەرۆكی پژاك، رایگەیاند: هێزەکانمان ئامادەن بۆ پاراستنی گەلی خۆمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، هەڤاڵانی ئێمە ئامادەن بۆ پێشەنگایەتی و گیان فیداکردن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو