حزبی دیموکرات: لەسەرەتای شەڕەوە تا ئێستا بە زیاتر لە ٩٠ موشەک هێرشمان کراوەتەسەر
٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٤٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لە درێژەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران، جارێکی تر هێرشکرایە سەر بنکەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیە.
حزبی دیموکرات رایدەگەیەنێت، کاتژمێر ٨ی شەوی یەکشەممە، لەلایەن ئێرانەوە بە موشەکێک و درۆنێک کەمپی ئامرییەی حیزبی دێموکرات لە نزیک شاری کۆیە کراوەتە ئامانج.
دەشڵێت: شەوی ڕابردووش، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیە، لەلایەن ئێرانەوە بە ٤ درۆن هێرشیان کرابووە سەر.
بەپێی وتەی میدیای حزبی دیموکرات، لەسەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا بە زیاتر لە ٩٠ موشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات.