هەواڵێکی گوماناوی میدیای کوردی دەتەنێت 

٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٤٧ پاش نیوەڕۆ

هەواڵێکی گوماناوی میدیای کوردی دەتەنێت 

پەنجەرە 

هەواڵێکی گوماناوی میدیای کوردی تەنی گوایە سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بە ناردنی چەک بۆ حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات کردووە و دەست بەسەر چەکەکاندا گیراوە، لەکاتێکدا سەرچاوەی هەواڵەکە گوماناوییە.

هەواڵەکە لەلایەن "باراک راڤید" رۆژنامەنوسی فۆکس نیوزەوە بڵاوکرایەوە، هەمان ئەو رۆژنامەنوسەی سەرەەتای شەڕ هەواڵێکی تری ناڕاستی بڵاو کردەوە، گوایە بەهەزاران چەکداری کورد هێرشیانکردووەتە سەر ئێران.

"باراک راڤید" زانیارییەکەی راستەوخۆ لە دۆناڵد ترەمپەوە وەرنەگرتووە، بەڵکو لەزاری "تری یەنگس"ەوە گواستویەتییەوە، لەکاتێکدا کەمێک لەمەوبەر "تری یەنگیس" روونکردنەوەیەکی لە تۆڕی ئێکس بڵاو کردووەتەوە.

تری یەنگیس لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت: حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەندییان پێوەکردم و رەتیانکردەوە چەکیان لە ئەمەریکا وەرگرتبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو