ئێران دەرگای هورمزی بەڕووی نەوتی عێراق دا واڵاکرد: میلیشیا شیعەکان هێرشیانکردە سەر ژێرخانی وزەی عێراق

٥ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣١ پاش نیوەڕۆ

ئێران دەرگای هورمزی بەڕووی نەوتی عێراق دا واڵاکرد: میلیشیا شیعەکان هێرشیانکردە سەر ژێرخانی وزەی عێراق

پەنجەرە

لەکاتێکدا ئێران دەرگای گەروی هورمزی بەرووی ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراق دا واڵا کرد، هاوکات هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی خوارووی عێراق ئەنجامدرا و ئەمەش گومانی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پەنجەرە، گومان دەکرێت هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان میلیشیا شیعەکانی لە پشتەوە بێت و بە"ئیعاز"ی ئێران ئەو کارەیان ئەنجام دابێت.

سەرچاوە ئاگادارەکە کە داوایکرد ناوی بڵاو نەکرێتەوە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەلایەک ئێران گەروی هورمز بەڕووی نەوتی عێراق دا واڵا دەکات و لەلاکەی تریش میلیشیاکان هێرش دەکەنە سەر ژێر خانی وزە، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێران جدی نییە لە رێگەدان بە ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراق.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو