نوری مالیکی: تا حەیدەر عەبادی و سودانی نەکشێنەوە منیش ناکشێمەوە
٥ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا مەرجی داناوە بۆ کشانەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەۆکوەزیرانی عێراق و ئاماژەی بەوەکردووە، لەکێبڕکێکە ناکشێتەوە تا ئەوکاتەی عەبادی و سودانی دەکشێنەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە دەوڵەتی یاسا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: مالیکی نایشارێتەوە و کشانەوە رەتدەکاتەوە، تا ئەوکاتەی سودانی و عەبادی دەکشێنەوە.
رۆژی 11 ی ئەم مانگە وەکو دوا وادە دانراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، لەکاتێکدا یەکێتی و پارتی لەسەر سەرۆک کۆمار و شیعەکانیش لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران رێکنەکەوتوون.
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنە شیعەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران رێکنەکەوتوون بۆیە زەحمەتە حکومەت پێکبهێنرێت.