نرخی "هیلیۆم" بەرێژەی 50% گران دەبێت: هیلیۆم بۆچی بەکاردەهێنرێت؟

٥ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٧ پاش نیوەڕۆ

نرخی "هیلیۆم" بەرێژەی 50% گران دەبێت: هیلیۆم بۆچی بەکاردەهێنرێت؟

پەنجەرە

داخستنی گەروی هورمز بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی "هیلیۆم" لە جیهاندا، ئەو ماددەیەی بۆ عەقڵی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکار دەهێنرێت.

وڵاتی قەتەر 30% ی "هیلیۆم"ی جیهان بەرهەم دەهێنێت، ئەم ماددەیە لەکاتی پرۆسیسکردنی غازی سروشتی بۆ غازی شل بەرهەم دەهێنرێت، بەهۆی داخستنی هورمزەەوە نرخەکەی 50% زیادیکردووە.

محەمەد حسێن، شارەزای بواری وزە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هیلیۆم بۆ هەموو ئەو ئامێرانە بەکاردەهێنرێت کە عەقڵی تێدا بەکار دەهێنرێت، هەر لە ئۆتۆمبێلەوە تا دەگاتە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

دەشڵێت: نرخی هیلیۆم 50% لە جیهاندا بەرز بووەتەوە و ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ گرانبوونی نرخ.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو