سەربازگەی ڤیکتۆریا هیچ سەربازێکی ئەمەریکی تێدا نەماوە
٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، سەربازگەی ڤیگتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا هیچ سەربازێکی ئەمەریکی و بیانی تێدا نییە، بەڵام لەلایەن میلشیا شیعەکانەوە بەردەوام هێرشی دەکرێتە سەر.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە پەنجەرەی راگەیاند: هێزەکانی ئەمەریکا پێش دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران سەربازگەی ڤیکتۆریایان چۆڵکردووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: میلیشیا شیعەکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر سەربازگەی ڤیکتۆریا و هێزە عێراقییەکانیش لەدوورەوە تەماشاکەرن، لەکاتێکدا سەربازگەکە هیچ سەربازێکی ئەمەریکی تێدا نییە.