پەنجەرە وردەکاری مشتومڕی نێوان سودانی و سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە

٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:١٧ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە وردەکاری مشتومڕی نێوان سودانی و سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە

پەنجەرە 

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە بەغدا بۆ پەنجەرە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە ئاگادار کراوەتەوە لە بردنی چەک و تەقەمەنی بۆ نێو ناوچەی سەوزی بەغدا لەلایەن حەشدی شەعبییەوە.

کاتێک سودانی لەبارەی زانیاریی ئەمەریکاییەکانەوە گفتووگۆی لەگەڵ ئەبو فەدەک سەرۆک ئەرکانی حەشد کردووە، ناوبراو زانیارییەکانی رەتکردووەتەوە و دواجار مشتومڕ لەنێوانیان دروستبووە.

دوای تێکچوونی نێوان سودانی و ئەبو فەدەک، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی نێوەنگیری کردووە و ئاشتی کردوونەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو