بۆچی فایەق زەیدان بەشداری کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەتی کرد؟

٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:١٦ پاش نیوەڕۆ

بۆچی فایەق زەیدان بەشداری کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەتی کرد؟

پەنجەرە 

فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئیدارەی دەوڵەتی کرد و هۆشداری بە لایەنە شیعەکان داوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی سیاسی لە بەغدا بۆ پەنجەرە، فایەق زەیدان هۆشداریی بەلایەنە شیعەکان داوە لەسەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان.

فایەق زەیدان لایەنە شیعەکانی ئاگادار کردووەتەوە، هێرشکردنە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان مەترسیدارە و رێگەپێدراو نییە، لەمەودواش رێشوێنی یاسایی بەرامبەر هێرشکاران دەگیرێتەبەر.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو