بۆچی هێرشی سەر هەولێر چڕ کراوەتەوە؟
٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:١٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چڕکردنەوەی هێرشی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر لەسەر داواکاریی ئێران بووە.
سەرچاوەکە پێشبینی بەردەوامبوونی هێرشەکانی کرد و بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پەیامی پشت هێرشەکان بۆ هەرێم ئەوەیە، ئێران هێشتا بەهێزە و بیر لە دژایەتیکردنی نەکەنەوە.
سەرچاوەکە وتی: ئامانج لە هێرشەکان بۆ ترساندنی هەرێمە، بۆ ئەوەی رێگە بە جوڵەی حزبە کوردییەکان نەدات و بیر لەوەش نەکاتەوە ببێتە بەشێک لە مەترسی دروستکردن بۆ ئێران.