بۆچی بارەگای فەرماندەیی یەکێتی لە سلێمانی بۆردومان دەکرێت؟
٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٠٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هێرشی درۆنی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی یەکێتی لە شاری سلێمانی بووە بە دیاردە و زۆربەی شەوان دووبارە دەبێتەوە، لەکاتێکدا بارەگاکە هیچ هێزێکی بیانی تێدا نییە.
سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێشتر هێزەکانی هاوپەیمانان لەو بارەگایەی ئێستا بۆردومان دەکرێت مەشقیان بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: ئێستا هیچ هێزێکی بیانی لە بارەگای فەرماندەیی نەماوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر لەوێ بوون، ئەمە کراوەتە بیانوو لەلایەن میلیشیاکانەوە و بۆردومانی دەکەن.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، هەر شوێنێک تەنانەت هەر کۆمپانیایەکیش پشکی خەڵکی بیانی تێدا بێت، ئێستا لای هێزە شیعەکان کراوەتە ئامانج.