بەسەدان پێشمەرگە ماوەی ساڵێکە موچەیان پێنەدراوە
١٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٣٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە ماوەی ساڵێکە موچەیان وەرنەگرتووە، ئەگەر لە کۆتایی ئەمساڵدا موچەکانیان پێنەدرێت، موچەکانیان بۆ ساڵی داهاتوو دوا دەکەوێت.
ئەو پێشمەرگانەی ماوەی ساڵێکە موچەیان وەرنەگرتووە، لە مانگی ١١ ی ساڵی ڕابردووەوە خانەنیشینکراون و لەوکاتەوە موچەی خانەنیشینیان پێنەدراوە.
ئەو پێشمەرگانەی خانەنیشینکراون و ماوەی ساڵێکە موچەیان پێنەدراوە، بڕیار وایە سەرجەم موچەکانیان پێکەوە بۆ خەرج بکرێت بەڵام وادەی پێدانی موچەکانیان هێشتا ڕوون نییە.
بەپێی ڕێنماییەکان، سەرجەم ئەو پێشمەرگانە خانەنیشینکراون کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ ن و بڕیارە خانەنیشینکردن لەدایکبوانی ساڵی ١٩٧٣ ش بگرێتەوە.