یەکێتی و پارتی؛ کەی ئەمەریکا لەسەر یەک مێز کۆیان دەکاتەوە؟

١٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٠٢ پاش نیوەڕۆ

یەکێتی و پارتی؛ کەی ئەمەریکا لەسەر یەک مێز کۆیان دەکاتەوە؟

پەنجەرە

هەرچەندە یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستەکانی هەرێم و بەغدا ناکۆکن و تا ئێستا نزیکبونەوە لە نێوانیان ڕووینەداوە، بەڵام سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی دەڵێت فشاری ئەمەریکا ناچاری ڕێککەوتنیان دەکات.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە هەرێمی کوردستان کە ئاگاداری وردەکاری فشارە دەرەکییەکانی سەر یەکێتی و پارتییە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکێتی و پارتی هەرچەندە ناکۆک و دووربن لەیەکتری، دواجار فشاری دەرەکی ناچاریان دەکات گفتوگۆ بکەن.

سەرچاوەکە دەڵێت: دۆخی ناوچەکە و دابڕانی یەکێتی و پارتی لە یەکتری مایەی نیگەرانی ئەمەریکایە، بەتایبەت ئەمەریکا نایەوێت ئێران سود لەو ناکۆکییانە ببینێت، بۆیە دواجار ئەو دوو حزبە ناچار دەکرێن بە دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو