میدیا عێراقییەکان زانیارییەکانی پەنجەرە پشتڕاستدەکەنەوە

١٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٠٠ پاش نیوەڕۆ

میدیا عێراقییەکان زانیارییەکانی پەنجەرە پشتڕاستدەکەنەوە

پەنجەرە

کەناڵی ( UTV) لە زاری عەممار عەزاوی سەرکردەی هاوپەیمانی سیادەوە بڵاویکردەوە، لە دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیدا، حەلبوسی داوای لە سەمەرائی کردووە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کاندید نەکات، لە بەرامبەردا ئەویش خۆی کاندید نەکات، لەبری ئەوان كەسێكی تر خۆی كاندید بكات.

کەناڵە عێراقییەکە دەڵێت: لە سەرەتای دامەزراندنی ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانییەوە، رێککەوتن کراوە کە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شایستەی پێکهاتەیەکەیان بێت نەك لایەنێكی دیاریكراو، ئەمەش خاڵێکە کە هەمووان لەسەری کۆکن.

جەختکردنەوەی میدیا عێراقییەکان لەسەر ناکۆکی نێوان محەمەد حەلبوسی و موسەنا سامەرائی لەکاتێکدایە، پێشتر پەنجەرە لە زاری سەرکردەکانی عەرەبی سونەوە بڵاویکردەوە، ناکۆکی لە نێوان خەمیس خەنجەر و موسەنا سامەرائی لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دروستبوە.

پەنجەرە ئەو زانیارییەشی ئاشکرا کرد، هەفتەی ڕابردوو موسەنا سامەرائی سەردانی ئێرانی کردووە و ناکۆکییەکانی لەگەڵ حەلبوسی گەیشتووەتە ئاستێک، پێدەچێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بدرێت بە کەسێکی تر لە هاوپەیمانی تەقەدوم.

لینکی ڕاپۆرتەکە لە کۆمێنتە

https://panjara.krd/detail?id=1552


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو