عیزەت شابەندەر: مەرجی لایەنە شیعەکان ڕۆڵی سەرۆکوەزیران لە سەرکردەی سیاسییەوە بۆ "چایچی" دەگۆڕێت 

١٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٢:٥٧ پاش نیوەڕۆ

عیزەت شابەندەر: مەرجی لایەنە شیعەکان ڕۆڵی سەرۆکوەزیران لە سەرکردەی سیاسییەوە بۆ "چایچی" دەگۆڕێت 

 پەنجەرە

سیاسەتمەدارێکی دیاری شیعە لە عێراق دەڵێت، ئەگەر ئەو مەرجانە بەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا بسەپێنرێت کە لایەنە شیعەکان دایانناوە، سەرۆکوەزیران دەبێتە "چایچی" لە لای ئەو لایەنانە.

عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دیاری شیعە لە عێراق، دەڵێت: مەرجی لایەنە شیعەکان دەستی سەرۆکوەزیران دەبەستێتەوە و لە سەرکردەیەکی سیاسییەوە دەیکاتە بەڕێوەبەری گشتی.

دەشڵێت: کاندیدی سەرۆکوەزیران بە واتای پێدانی متمانە دێت لە لێهاتوویی و پاکیدا بۆ ئەم قۆناغە بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات، کاتێک بە کۆمەڵێک مەرج دەستی دەبەسترێتەوە ئەمە دەیکاتە بەڕێوەبەرێکی گشتی و ڕۆڵی چایچی دەبێت لای ئەو لایەنانە.

جەختیکردەوە: ئەو مەرجانەی بۆ کاندیدی سەرۆکوەزیران دانراون ڕاست نین و هەڵەن، ئەمە تێکشکاندنی پرۆسەی سیاسییە و تێنەگەیشتنە لە دیموکراسییەت.

قسەکانی شابەندەر دوای ئەو گفتوگۆ چڕانەی لایەنە شیعەکانی نێو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی دێت بۆ دیارییکردنی سەرۆک وەزیران. زانیارییەکان باس لەوەدەکەن ئەو لایەنانە نایانەوێت کەسانی بەهێز و خاوەن پێگە بکرێن بە سەرۆک وەزیران، بەڵکو دەیانەوێت کەسانێک دابنرێن کە بە تەواوی گوێڕایەڵی چوارچێوەکەیان بێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو