چارەنوسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوای کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا

١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٤ پاش نیوەڕۆ

چارەنوسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوای کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا

پەنجەرە

ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم و ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار لەبەرامبەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کۆتای ئەمساڵ کۆتایی دێت، بەڵام پێدەچێت ڕێککەوتنەکە نوێ بکرێتەوە.

محەمەد حسێن، ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی لێکەوتەوە، لە کۆتای ئەمساڵ کۆتایی دێت.

دەشڵێت: ڕێککەوتنەکە ئۆتۆماتیکی نوێ دەبێتەوە تا پەسەند کردنی یاسای بودجە، بەڵام موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی نوێدا چۆن دێت ئەوە ڕوون نییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو