بەپلانێکی نوێ عێراق دەیەوێت پارەی "ئیبراهیم خەلیل" لەژێر کۆنترۆڵی هەرێم دەربهێنێت

١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٤١ پاش نیوەڕۆ

بەپلانێکی نوێ عێراق دەیەوێت پارەی "ئیبراهیم خەلیل" لەژێر کۆنترۆڵی هەرێم دەربهێنێت

پەنجەرە

حکومەتی عێراق داوای جێبەجێکردنی پلانی "گومرگی پێشوەختە" لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەرپرسانی هەرێمیش پێیانوایە جێبەجێکردنی ئەو پلانە "دەروازە سنورییەکان" دەگۆڕێت بۆ شوێنی "پەڕینەوە".

سەرچاوەیەکی باڵا و نزیک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەپێی پلانەکەی عێراق ئەو بازرگانانەی لە دەروازە سنورییەکان بازرگانی دەکەن، دەبێت پێشوەخت گومرگ بخەنە سەر هەژماری بانکی عێراق.

سەرچاوەکە دەڵێت: ئەمە پارەی گومرگ لەژێر کۆنترۆڵی هەرێم دەردەهێنێت و دەروازەکان لە "المنفذ" ەوە دەگۆڕێت بۆ "المعبر"، ئیشی دەروازەکان تەنها دەبێتە وردبینی کاڵا و شمەکە هاوردەکراوەکان.

جەختیکردەوە: هەرێم تا ئێستا بە جێبەجێکردنی ئەم پلانە ڕازی نییە، پارتی پێیوایە ئیبراهیم خەلیل تەنها دەروازەیە لەگەڵ تورکیا و عێراق ناچار دەبێت بە پلانەکەیدا بچێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو