ئایا مەلا بەختیار خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکات؟

١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٣٩ پاش نیوەڕۆ

ئایا مەلا بەختیار خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکات؟

پەنجەرە

هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە مەلا بەختیار هەوڵی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات، بەڵام ئەو کەسانەی لە ناوبراوەوە نزیکن ڕەتیدەکەنەوە هەوڵی لەو جۆرەی دابێت.

ئەو کەسانەی نزیکایەتییان لەگەڵ مەلا بەختیاردا هەیە و پەنجەرە قسەی لەگەڵ کردوون، دەڵێن: مەلا بەختیار هیچ هەوڵێکی کەسیی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار نەداوە، بەڵام ئەو دەرفەتەشی بۆبێتە پێش مافی خۆیەتی سودی لێ ببینێت.

ئەگەرچی کەسانی نزیک لە مەلا بەختیار هەوڵدانی ناوبراو ڕەتدەکەنەوە، بەڵام لەنێو سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا دەنگۆی هەوڵدانی نهێنی مەلا بەختیار بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بڵاوبووەتەوە. 

سەرچاوە نزیکەکان لە مەلا بەختیار پێیانوایە، پارتی ناتوانێت کاندیدی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەربچێنێت و بە کاندیدی یەکێتیش ڕازیی نابێت، بۆیە چارەسەری ناوەندی دێتە پێشەوە، ئەویش کاندیدکردنی کەسایەتییەکە هەردوولا پێیڕازیبن.

ئەو سەرچاوانە دۆخەکە بەو جۆرە دەبینن، هێنانەپێشەوەی ناوی مەلا بەختیار زیاتر دەرئەنجامی خوێندنەوەیە بۆ دۆخەکە، ئەگەرچی جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە لەتیف ڕەشید بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی لەهەوڵی چڕدایە و ناوی کەسی تریش لەنێو یەکێتیدا هەیە کە پارتی ڕەزامەندی لەسەر بدات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو