بەرهەم ساڵح دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان

١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٣٨ پاش نیوەڕۆ

بەرهەم ساڵح دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان

پەنجەرە

دوای دیاریکردنی بە کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، بڕیارە بەرهەم ساڵح لە ئەمەریکاوە بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرهەم ساڵح کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەرهەم ساڵح دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا وادەی گەڕانەوەکەی دیار نییە.

سەرچاوەکە دەڵێت: نوسینگەی سەرەکی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەمەریکا و سویسرایە، هێشتا نازانین بەرهەم ساڵح زیاتر لەکام لەو دوو وڵاتە کاروبارەکانی ڕایی دەکات، لە گەڕانەوەیدا ئەو پرسیارەی لێدەکەین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو