بڕیارێکی سەرۆکایەتی هەرێم جێبەجێ ناکرێت

١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٤٧ پاش نیوەڕۆ

بڕیارێکی سەرۆکایەتی هەرێم جێبەجێ ناکرێت

پەنجەرە

پسپۆڕێکی بواری یاسا دەڵێت، جێبەجێنەکردنی فەرمانی لێبوردنی تایبەتی سەرۆکایەتی هەرێم هێزی پابەندکەری هەیە، هەر کەس و لایەنێک جێبەجێی نەکات دووچاری بەرپرسیارێتی یاسایی دەبێت.

ماوەی شەش مانگە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە لێبوردنی تایبەت بۆ سزا دراوێک بەناوی "ئەحمەد محەمەدئەمین عەبدولکەریم بەرزنجی" دەرکراوە، کە حەوت ساڵ سزا دراوە و ماوەی دوو ساڵ و نیوە لە زینداندایە، بەڵام هێشتا ئازاد نەکراوە.

چۆمان محەمەد، پسپۆڕی بواری یاسا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بڕیاری لێبوردنی تایبەتی سەرۆکایەتی هەرێم هێزی پابەندکەری هەیە و هەر کەس و لایەنێک جێبەجێی نەکات دووچاری بەرپرسیارێتی دەبێت.

دەشڵێت: کەسوکاری ئەو سزا دراوەی لێبوردنی تایبەتی بۆ دەرکراوە و ئازاد نەکراوە، دەتوانن ڕێوشوێنی یاسایی بگرنە بەر.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو