کۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتی بێ دەرەنجام بوو

١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٢٧ پاش نیوەڕۆ

کۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتی بێ دەرەنجام بوو

پەنجەرە

کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام بێ دەرەنجام بووە و تەنها لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە بارگرژیی کەم بکرێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە کە نەیویست ئاماژە بە ناوی بکرێت، بە پەنجەرەی وت: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە پیرمام، هیچ بەرەوپێشەوەچوونێکی لێ نەهاتووەتە ئاراوە.

وتیشی: هەردوولا نەگەشتوون بە ڕێککەوتنێکی ئەوتۆ یان دانانی بناغەی لێکتێگەیشتنێک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

بەوتەی سەرچاوەکە، هاوکات هیچ وادەیەکیش بۆ کۆبوونەوەی دواتری هەردوولا دانەنراوە.

"تاکە شت کە هەردوو شاندەکە لە کۆبوونەوەکەدا لەسەری ڕێککەوتوون، ئەوەیە کە بارگرژیی میدیایی نێوانیان کەم بکەنەوە." سەرچاوە ئاگادارەکەی پەنجەرە وای وت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو