بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە نەوەی نوێ موچەی بەشێک لە کەسایەتییە دیارەکانی بڕی

١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٢٤ پاش نیوەڕۆ

بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە نەوەی نوێ موچەی بەشێک لە کەسایەتییە دیارەکانی بڕی

پەنجەرە

بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی دووچاری جوڵانەوەکە بوە، لەم مانگەوە موچەی ژمارەیەک لە خۆبەخشە دیارەکانی نەوەی نوێ بڕدرا، کە پێشتر مانگانە موچەیان وەردەگرت.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، بەشێک لەوانەی موچەکانیان بڕدراوە، کەسایەتی دیاری نەوەی نوێن و بڕینی موچەکانیشیان پەیوەندی بە دۆخی دارایی جوڵانەوەکەوە هەیە.

چەند سەرجاوەیەک لە نەوەی نوێ، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، ناوی بەشێک لەو کەسانەشیان بۆ پەنجەرە ئاشکرا کرد کە موچەکانیان بڕدراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو