کۆبوونەوەیەک بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ
١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٥٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستیپێکرد، تەوەری سەرەکیش کردنەوەی گرێکوێرەی وەزارەتی ناوخۆیە.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، نەرمییەک لەلای یەکێتی درووستبووە بۆ دەستبەردار بوون لە داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام دەیانەوێت بزانن لەحاڵەتی ئەم دەستبەرداربوونە وەڵامی پارتی چۆن دەبێت و بەرکەوتەیان چی دەبێت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بۆ پەنجەرە قسەی کرد، یەکێتی لەسەر پۆستەکانی دیکەی کە پێشتر داوایدەکرد، پاشگەزنابێتەوە، بەتایبەتی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نە پەرلەمان کارا کراوەتەوە و نە کابینەی نوێش پێکهێنراوە، ئەمەش بەهۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتی لەسەر بەرکەوتەکانیان لە پۆستە فەرمییەکاندا.