"ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باسی موچە نەدراوەکانی هەرێمی نەکردووە"
١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٢٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە، لەنێو ئەنجومەنەکەدا باس لە موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرابێت.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: عێراق لەوکاتەوە بەرپرسیارە لە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم کە ڕێککەوتنی نەوتی ئەنجامدراوە، ئەگینا موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ تەنها لە ڕاگەیاندنەوە باس دەکرێت و بەهیچ جۆرێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا باس نەکراوە.
وتیشی: موچەی مانگی ١٠ـی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت، بەڵام موچەی دوو مانگەکەی تر باسکردنی تەنها پڕوپاگەندەیە.
ئەمساڵ موچەخۆرانی هەرێم دوو موچە کەمتریان وەرگرتووە، لەکاتێکدا دەبێت کۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی کانونی یەکەم "مانگی ١٠" وەربگرن، کەچی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم "مانگی ١٠" وەردەگرن.