لەتیف رەشید نایەوێت دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت
١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٠٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق دەستبەرداری پۆستەکەی نابێت و دەیەوێت خولێکی تر لە پۆستی سەرۆک کۆماردا بمێنێتەوە، لەکاتێکدا یەکێتی کاندید کردنی ناوبراو ڕەتدەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە بەغدا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق دەیەوێت لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، سورە لەسەر ئەوەی خۆی کاندید بکاتەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: د. لەتیف رەشید سورە لەسەر خۆ کاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، تەنانەت ئەگەر هیچ حزبێکی کوردیش پاڵپشتی نەکات.