دەستوەردانی لە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیراندا کردووە؛ ناکۆکی لەنێوان فایەق زەیدان و لایەنە شیعەکان دروست دەبێت
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٢٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەهۆی دەستوەردانی فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ناکۆکی لە نێوان ناوبراو و لایەنە شیعەکاندا دروست دەبێت.
سەرچاوەیەکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: فایەق زەیدان دەستوەردانی لەکاروباری چوارچێوەی هەماهەنگیدا کردووە وداوایکردووە، "جاسم بەدری" کاندید بکرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی نێوان مالکی و سودانی.
جاسم بەدری لە ئێستادا سەرۆکی دەستەی "المساءلة والعدالة"ەیە، ناوبراو بە کەسایەتییەکی نزیک لە فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دادەنرێت.
سەرچاوەکە دەڵێت: لایەنە شیعەکان لە فایەق زەیدان نیگەرانن و پێیانڕاگەیاندووە، ئەو کەسایەتییەکی یاساییە و مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لە کاروباری ئەواندا بکات.